شانازی خیانەتكاران و هەلەكەسەمای ڕەدوو كەوتوانیان
یاد سرێشمەیی
دوای ئەوەی بەشێكی گەورەی خاكی كوردستان بە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی داگیركرا, خیانەتكاران وەك ئەوەی ئەركی سەرشانیان بەجێگەیاندبێت, وەسیەتێكیان بەجێهێنابێت, هەر ڕۆژ لە میدیاكانیان ڕوو قایمانە داگیركردنی كەركووك وەك دەستكەوت و گەڕانەوەی هەیبەتی فەرهەنگی فاشیتی عەرەب بۆ سەر خاكی كوردستان بە شانازی وەسفدەكەن.
بۆ ئەوان كە ڕاستەوخۆ سودمەندی كەسین لە فرۆشتنی كەركووك بەرامبەر چەند هەزار دۆڵارێكی ڕۆژانە كە لە بەقاچاغبردن و تالانفرۆشی نەوتی شارەكە دەستیان دەكەوێت, مادامێك هیچ پڕەنسیپێكی ئەخلاقیو نیشتمانی بەو خاكەوە نایان بەستێتەوە, ڕەنگە وەك بازرگانی نەوت و مافیا كە دەبینین, ئەوان خیانەتەكە بە دەست كەوت و شاربەدەری كوردان بە ڕەواو سوك سەرنجدانی كورد لەو ناوچانە بە جێبەجێكردنی دەستورو ئاڵای كوردستان بە پارچە پەڕۆیەك بچووێنن, لایەق بە قسە لەبارەوەكردن نەبن.
بەڵام ئەوەی جێی ئەسەفە هەلەكە سەمای ڕەدووكەوتوانی خیانەتكارانە, سەیرە چۆن بیر ناكەنەوە كە دوێنێ لە نیوی بودجەی چەند ساڵەی وڵات كە بۆ سلێمانی دەچوو سودمەند نەبوو چ وەك پڕۆژە چ وەك كەسی, ئەمڕۆ چاوی چیتانە لە پارەی بە تاڵانفرۆشی نەوت سود مەند بیت.
دوێنێ لە داهاتی حكومەتی ناوخۆی سلێمانی كە نەگەڕایەوە حكومەت و تەخشان و پەخشانكرا كەس نازانێت چۆن, سودمەند نەبووی, چۆن چاوەڕێی ئەوەن كە كەسێك خاكی بفرۆشێت لە پێناو پارە, سبەی تۆیش ناخاتە بازاڕی مەزادەكەوە هەر بۆ پارە.
تا بەر لە خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر بە ناوی حزبێك كە قوربانی داوە بۆ خاك و نیشیتمان, بازاری گفتوگۆتان گەرم دەكرد, ئەی ئەمڕۆ كە قیادەكاری قیتاری خیانەتتان خاكی فرۆشت بە ناوی یەكێتی, ئاڵای كوردستانی بە پەڕۆ ناو هێنا ئەو ئاڵایەیی هەزاران شەهید خوێنی لەپێناو ڕشت, دەزانن بەرگری كردن لێیان چ ڕوویەكی دەوێت.
تو ویژدانتان, كەسێك خاكت بفرۆشێت و بە ئاڵای پیرۆزی وڵاتەكەت بڵێ پەڕۆ, لە پێناوی ڕاگرتنی دڵی داگیركاری وڵاتەكەت ڕەوایەت بە قەدەخەی سەر ئاگری نەورۆز بدات, هی ئەوەیە بە نەفەرت بكرێت یان ڕەدووی كەویتو چاك و خراپیەكانی بە باش بزانیت.