وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی مووچه ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ی لیستی مووچه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه،
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 17ی 3ی 2018 ئاگاداریه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن، له ئاگاداریه‌كه‌دا رایدهگهێنێت”ئاگاداری بەڕێوەبەری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (ئامادەیی، بنەڕەتی، خوێندنی ئێواران، خوێندنی نائاسایی و باخچەکانی ساوایان) دەکەین سبەی یەکشەممە 2018/3/18 سەردانی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سەردانەکە بە مەبەستی بینین و چاوخشاندنەوە بە لیستی مووچەی ناوەندەکانیانە بۆئەوەی لە هەر هەڵە یان کەموکورتییەک ئاگادارمان بکەنەوە ئەگەر لە لیستەکانیاندا هەبێت.
شایانی باسه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاندبوو كه پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كه‌ن”.