نھێنی ئەو ئۆتۆمبێلە چییە کە کاکە حمە تەنھا لە ٣/١٦ ی ھەموو ساڵێک بەکاری دەهێنێت

 

مارسیدسێکی «C CLASSE » تەنھا لە ساڵۆگەری شەھیدانی کیمابارانی ھەلەبجەی شەھید دەبینرێ ، «محمدی حاجی محمود » سکرتێری پارتی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان و سیاسەتمەداری دیاری کوردستان ھەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی ١٦-٣ ئەم مارسیدسە پیشانی میوانان و شاندە بیانی و عێراقیەکان دەداتەوە، ئەم ئۆتۆمبیلە ، دەگەڕێتەوە بۆ فەرماندەی فیرقەی ۳٦سوپای فاسیشتی عێراقی کە لە ناوچەی «سەراوی سوبحان ئاغا» لە قەزای سید صادق لەکاتی راپەرینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ و پاککردنەوەی شارەزوور لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و حزبی بەعس،لەلایەن هێزەکانی حزبی سۆسیالستەوە، دەستی بەسەردا گیرا و لەو کاتەشەوە لای ئەم سەرکردە کوردەیە، ڕەنگە تەنها ئۆتۆمبیلیش بێت لە ۹۱ وە تا ئێستا مابێتەوە و ژمارە سەربازیە عێراقیەکەی پێوەبێت.

ساڵی جارێک (محمد حاجی محمود ) بۆ یادی کیمابارانی شاری هەڵەبجە بۆ تەنھا رۆژێک بەکاری ئەهێنێت، کە ئامانج لێی ئەوەیە کە ئەو پەیامە بدات بە گوێ داگیرکەرانی کوردستان و باشتریش تا بەرپرسە عێراقیەکان بزانن هەر چەند زۆڵم بکەن، ڕۆژێک دێ کەرەستەکان و میتودەکانی سەرکوتکردنەکانیان دەکەونە دەستی گەلی کورد.

Back to top button