كۆتایی به‌ تاكره‌وی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی هات و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌لێت، به‌بێ كاك كۆسره‌ت یه‌ك بریار نادرێت

له‌چوارچێوه‌ی به‌هێزی بوونی پێگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌پاش خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی و تاڵه‌بانی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك به‌رگری كردنیان له‌ خیانه‌تكاران، له‌ ئێستادا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی شكه‌ست له‌دوای شكه‌ست له‌ناو یه‌كێتی تۆمار ده‌كه‌ن و پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی یه‌كێتی داگرتبوو”.

مسته‌فا چاوره‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی، له‌چوارچێوه‌ی بریار و كۆبوونه‌وه‌كانی ناو یه‌كێتی و دوێنێ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، رایگه‌یاندووه‌”بابەتی ڕێککەوتن نییە، ئێمە ھەموومان بە کاک کۆسرەت و ھێرۆخان و ھەموو ئەو کاکانەی لەوێ بوون، یەکێتین، ھەروەھا ئاگام لە ھیچ ڕێککەوتنێکی ژێر بە ژێریش نییە، ئەوەنەی ئاگام لێیە ئێمە ماوەیەکە لەسەر ئەو دۆخەی ناو یەکێتیی چەند جارێکی کۆبوونەوەمان کرد و نەدەگەشتینە ئەنجام و ئیشەکان وەک خۆی بەڕێوەنەدەچوو، بۆیە ھەوڵماندا ھەموو لایەک  بەیەکەوە و بە بێ جیاوازی بۆ ئەوەی وابکەین ئەو دۆخە تێبپەڕێت و ده‌شلێـ”ئەو قسانەی گوتەبێژی یەکێتیی کردی، قسەی یەکێتیی و ھەموومانە، کۆبوونەوەکەی دوێنێش وەڵامی ئەوە بوو ھەموومان ھاوڕاین و بڕیاری تێدا نەبوو کە ناکۆک بین، ئەو بڕیارانەش کە دراون ھەمووان دەستیان بۆ بەرز کردووەتەوە و پشتیوانییان لێ کردووە، بۆیە من لای خۆمەوە بە کۆبوونەوەیەکی باشیی دەزانم، بۆیە ئێستا یەکێتیی ھەموو یەک یەکێتییە و ئەگەر لە ڕابردوو خیلافات ھەبێ، دەبێ چارەسەر بکرێ”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكراشی كرد”دوێنێ کە کۆبووینەوە باڵێ تیا نەبوو، ڕاستە دەم و چاوەکان ھەر کەسە لەوانەیە قەناعەتێکی دیکەی ھەبێت، بەڵام ڕاگەیاندراوەکەی تیایەتی کە کاک کۆسرەت بەرپرسی ڕاستەوخۆی ھەموویەتی و جێگری سکرتێری گشتییە و ھەموو بڕیارەکان ئەبێ ڕەزامەندی ئەوی لەسەر بێت و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ ” له‌مه‌ودوا یه‌ك بریار نیه‌ به‌بێ كاك كۆسره‌ت ده‌رچێت، هه‌موو بریاره‌كان ده‌بێت به‌ فلته‌ری ئه‌و دا تێپه‌رێت، ئه‌وه‌شی خستەڕوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ لێژنەی کۆنگرەی کۆدەبێتەوە، ھەروەھا ئەو لێژنەیە پێشتر لە (حاکم قادر حەمەجان، ڕەفعەت  عەبدوڵا و یەک دوو کەسی دیکە پێکھاتووە)، بەڵام ئێستە چەند کەسێکی دیکەشی بۆ زیاد کراوە و منیش دەچم بۆ کۆبوونەوەکە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆنگرەی یەکێتی لە دوای ھەڵبژاردنی عێراق مانگی ھەشت یا نۆ دەکرێ، بە بڕوای من زۆر گرنگ نییە، ئەگەر بێت و ئێمە خۆمان لە ناو خۆمان ڕێکبکەوین، لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ٢٠١٨ کۆنگرە دەبەسترێ”.

Back to top button