به‌رپرسه باڵاكانی گۆران له‌هه‌وڵی گۆرینی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌راندان
پاش ناڕەزایەتیەکانی هاووڵاتیان و هاتنە سەرشەقام بۆداواکردنی مافەکانیان به‌رپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ مه‌هام و ئامانجی سیاسی بەجیا بەشداری خۆپیشاندەرانیان کرد.
سەرکردایەتی گۆران دەیانەوێت سود لە شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵک وەربگرن و خۆیان بکەن بەخاوەنی خۆپیشاندانەکان و پاشان بەرهەمەکەی لەکاتی هەڵبژاردندا بچننەوە و هه‌ولێكی تریشیان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران بگۆرن له‌ره‌وته مه‌ده‌نی و شارستانیه‌كه‌یه‌وه بۆ توندوتیژی و ئاژاوه‌گیری و ههلكوتانه سه‌ر دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و باره‌گا حیزبیه‌كان .
دوێنێ بەرواری 25ی3ی2018 کە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانی سەرتاسەری هاووڵاتیان بوو (عومەری سەید عەلی) ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران سەردانی خۆپیشاندەرانی کرد، له په‌یامێكیدا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران داوا له هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی (دهۆك و هه‌ولێرو كه‌ركوك ) ده‌كات كه بڕژێنهسهرشهقامهكان و ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان له باربه‌رن ،هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژی دواتریش (قایەری عاجی عەلی) سەردانی خۆپیشاندەرانی کردوو تیایدا پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دووپات کردەوە .
بەجیا بەشداری کردنی ڕێکخەری گشتی و قایەری عاجی عەلی قسەو باسی هاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناو هەندێک دەڵێن بە جیا بەشداریکردنیان بەڕوونی نیشاندانی ئەو ناکۆکیەیە کە لەنێوان هەردووکیان بوونی هەیە ئەوەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کەدەبوو کاتی هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی دوای ڕێكخه‌ری كۆچكردوو (قایەری حاجی عەلی ) بکرایە بەڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە ، بۆیە ئەم بەشداریکردنەشی بەجیا وەک تۆڵەکردنەوەیەک بەکار هێناوە و ویستویەتی سەنگ و قورسای خۆی نیشانی سەرکرادایەتی گۆڕان بدات .