گوته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات

گه‌نجێك هه‌ڵده‌ستێت به‌ تۆمار كردنی كامێرای تیژڕه‌وی به‌ریوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پاریزگای هه‌ولێر له‌ نزیك فولكه‌ی بازی سه‌ر رێگه‌ی مووسڵ و دواتر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویده‌كاته‌وه‌، گوایه‌ كه‌ كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كانی خێرایی هاتووچۆ، وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌گرێت، كه‌ خێراییه‌كه‌یان كه‌متر له‌ 60 كیلۆمه‌تره‌.

له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كان،گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێرروونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕایگه‌یاند :” گرتنی وێنه‌كان تێسته‌ و پێش دانانی هه‌ر كامێرایه‌ك له‌ هه‌ر خاڵێك ئه‌و كاره‌ ده‌كرێت.

رائید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند:” ئه‌و وێنانه‌ی له‌ كاتی تێستدا ده‌گیرێن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك سه‌رپێچی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل هه‌ژمار ناكرێت و ته‌نها تێسته‌ و وێنه‌كانیش راسته‌وخۆ ره‌شده‌كرێنه‌وه‌، دانانی كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچی خێرایی، كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێكجار نزیكه‌ی 30 خووله‌ك بۆ كاتژمێرێك كاتی ده‌وێت.

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاند:”له‌ كاتی تۆماركردنی وێنه‌ی سه‌رپێچییه‌كان له‌كاتی بژاردنی سزا ده‌درێته‌وه‌ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێرایی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ش دیاری ده‌كرێت، بۆیه‌ ناكرێت سه‌رپێچی بۆ ئۆتۆمبێلێك هه‌ژمار بكرێت كه‌ خێراییه‌كه‌ی 40 یان 20 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێك.

Back to top button