عێراق ئامێری ئه‌لیكترۆنی ده‌كڕێت بۆ رێگری كردن له ساخته‌كاری, كه‌چی به‌ر له دابه‌شكردنی 100 ئامێری ده‌نگدان دیار نامێنێت
بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئامێری ئه‌لكترۆنی بۆ ده‌نگدان به‌كاربهێندرێت، بۆ رێگریكردن له ساخته‌كاری، ئه‌ندامێكی تۆڕی عه‌ین بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیارنه‌مانی ژماره‌یه‌ك له‌و ئامێرانه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 2ی نیسانی 2018، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا (عه‌باس شه‌ریفی) ئه‌ندامی تۆڕی عه‌ین بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووم 100 ئامێری وردبینی ئەلكترۆنی ده‌نگدان دیارنه‌ماون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تۆڕی عه‌ین بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ڕاشیگه‌یاند: گومانی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و 100 ئامێره بۆ ساخته‌كاری به‌كاربهێندرێن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
جێگه‌ی باسه، بۆ یه‌كه‌مجاره كۆمسیۆنی هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق بۆ كڕینی 59 هه‌زار ئامێری تایبه‌ت به هه‌ژماری ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كۆریای باكوردا واژۆكردووه بۆ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.