چەكدارانی حەشدی عەشایەری داوای چۆڵكردنی شێرۆناو دهكهن
ئەمڕۆ چەكدارانی حەشدی عەشایەری كە چەكداری هۆزە عەرەبییەكانن هەڵیان كوتاوەتە سەر گوندێكی كوردەكان و داوای چۆڵ كردنیان لێكردوون.
بەپێی زانیارییەكانی خواكـــوڕك ، چەكداری هۆزەكان چوونەتە سەر گوندی (شێروناو) ی سەربە شارۆچكەی دووبزی باشووری كەركوك و داوایان لەدانیشتوانەكەی كردووە، گوندەكە چۆڵ بكەن.
دوای دروست بوونی گرژی و ناكۆكی لەنێوان دانیشتوانی گوندەكەو چەكداری هۆزە عەرەبییەكان، گەنجێكی كورد بریندار دەكرێت و دواتریش چەكدارەكان ناوچەكە جێدێڵن.