وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د به دوور نازانین
پێگه‌ی رووسیا یوم بڵاوی كردۆته‌وه، كه جيمس ماتيس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی سوپای سوریا به‌دوور نازانێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی له ناوچه‌ی دۆما له غوته‌ی خۆڕهه‌ڵاتی”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان، سوپاى سووريا ناوچه‌ى دۆماى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات بۆردومانكرد، ئه‌مريكا و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا رايانگه‌ياند، سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى دژى هاووڵاتيان به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها له ئاكامى هێرشه‌كه‌ى سوپاى سووريادا، 150 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يانى ديكه بريندار بوون”.
پاش هێرشی كیمیاوی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له توێتێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا، ده‌لێـ” ده‌بێت ئه‌سه‌د باجى قورسى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى بدات، بریاریشه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى كۆببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سووريا بگرنه به‌ر.