حه‌سه‌ن رۆحانی : جوڵه‌ی ئه‌تۆمی خاونهبووهتهوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/4/2018، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران له گوتارێكدا كه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌و له رێوڕه‌سمی “رۆژی نیشتمانی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی” ڕایگه‌یاند:” پیشه‌سازی ئه‌تۆمی ئێران به توانا و وردبینییه‌وه ده‌جووڵێت و زۆر هه‌ستیارتر له دوێنێ حیسابی بۆ كراوه‌و جووڵه‌ی ئه‌تۆمیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاونهبووهتهوه ،به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكانمان له‌و بواره‌دا، واتای هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژی نییه بۆ سه‌ر كه‌س، به‌ڵام ئێران سه‌لماندوویه‌تی توانای دانووستان و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی جیهان هه‌یه”.
سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێران ڕاشیگه‌یاند :”ئێران رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی پێشێل نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له ریككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه په‌شیمان ده‌بێته‌وه، چونكه وه‌ڵامدانه‌وه‌مان زۆر به‌ھێزتره له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا ئه‌وه ده‌بینن”.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆكی رووسیا و توركیا و ئێران ( حه‌سه‌ن رۆحانی ) سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ عه‌فرین راشیگه‌یاندبوو” رووداوه‌كانی عه‌فرین سوودبه‌خش نابن ، پێویسته رێز له سه‌روه‌ری خاكی سووریا بگیرێت ،بوون و مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی سووریا، به بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سووریا یاسایانه نییه و پێویسته كۆتایی پێ بهێنرێت”.