كاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق گیانی له‌ده‌ست دا

محه‌مه‌د جه‌میل میاحی گوته‌بێژی ره‌وتی حیكمه‌، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مرۆ كاندیدێكیان له‌ لیسته‌كه‌یان به‌ناوی هادی عقابی بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ پارێزگای واست گیانی له‌ده‌ستاوه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌میل میاحی دا هاتووه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق، هادی عقابی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ و ده‌شلێـ”لەكاتی چوونی لە واستەوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی بەشداری لە رێورەسمی راگەیاندنی بانگەشەی لیستەكەی بكات، لە رێگە بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لە دەستدا”.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌م كاندیدی سه‌ر به‌ لیسته‌كه‌یان، له‌كاتی چوونی بۆ رێورسمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خوڵی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق دا گیانی له‌ده‌ست داوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ عێراق ده‌ستكرا به‌ بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن و وابریاره‌ به‌یانیش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبكرێت به‌ بانگه‌شه‌ بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق”.

 

 

Back to top button