به‌رپرسێكی توركیا: ئه‌مریكا ئامانجی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردییه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/06/009.jpg)
ئاژانسی سپۆتنیكی ڕووسی له زاری (یونس سۆنه‌ر) جێگری سه‌رۆكی حزبی نیشتمانی توركیا بڵاوی كردۆ‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردییه، تا داوا له وڵاتانی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ و دیمه‌شق بكات دانی پێدا بنێن.
جێگری سه‌رۆكی حزبی نیشتمانی توركیا رایگه‌یاند : له هه‌فته‌ی پێشوودا دۆناڵد تره‌مپ گوتی :هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كشێنێته‌وه، ئه‌ویش هێمای بۆ ئه‌وه ده‌كرد، كه یارمه‌تییه‌كانی به‌رانبه‌ر هێزه كوردییه‌كان وه‌ستاند، به‌ڵام له دواییدا هێرشی كرده سه‌ر سووریا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕاگرت، ئه‌وه‌یش به ڕوونی دیاره كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا په‌ستان ده‌خاته سه‌ر تره‌مپ بۆ به‌رده‌وامبوونی یارمه‌تییه‌كانی بۆ كورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
یونس سۆنه‌ر ده‌ڵێت: به‌هۆی ئامانجه ڕوونه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر توركیا و وڵاتانی دیكه، ئێستا ئه‌نقه‌ره پێویسته بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكاته‌وه، بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری وڵاته‌كه پێویسته كار له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران و ڕژێمی سووریا بكات له دژی ئه‌مه‌ریكا.