له‌دژی یوسف محه‌مه‌د كه‌مپینی منیش ریفراندۆمچیم، ده‌ستی پێكرد
پاش سوكایه‌تی كردنن و دژایه‌تی كردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌مپینی ناره‌زایه‌تی له‌دژی سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له‌سلێمانی (یوسف محه‌مه‌د) ده‌ستی پێكردوو له ژێر ناونیشانی”منیش ریفراندۆمچیم”.
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له لە دیبەیتێكدا راستەوخۆ و بەبێ سڵەمینەوە سووكایەتی بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و چەند ملیۆن دەنگی پشتیوانیی هاووڵاتیانی كوردستان كرد بۆ سەربەخۆیی، داواشی كرد ئەوانەی “ریفراندۆمچی” بوون، دادگایی بكرێن.
بەم هۆیەوە ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و تویتەردا، هەڵمەتێكی گەورەی ناڕەزایی خەڵكی كوردستان لە دژی ئەم لێدوانەی یوسف محەمەد دەستی پێكرد، بە هەزاران كەس رایانگەیاندووە “منیش ریفراندۆمچیم، ئامادەم دادگایی بكرێم، هەر لە میانی دیبەیتەكەدا دكتۆر موسەنا ئەمین كاندیدی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق دەمودەست وەڵامێكی توندی قسەكانی بەرپرسەكەی بزوتنەوەی گۆڕانی دایەوە و رایگەیاند سەد جاری تریش لە كوردستان و لەنێو پەرلەمانی بەغداش بەڵێی خۆی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دووپات دەكاتەوە.
ئەم لێدوانەی یوسف محەمەد لە كاتێكدایە كە سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان لە بەغدا و چەند پەرلەمانتارێكیان بەدرێژایی ساڵانی رابردووی پەرلەمانتارییان لە بەغدا ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان و حكوومەت و مافە بنەڕەتییە نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان بوونەتەوە”.