عه‌لی باپیر: كه‌سێك خه‌ون به خوا ببینێ, گوناح باری ده‌نگی پێنه‌ده‌یت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی عه‌لی باپیر كه‌به میدیاكانی خۆی گوتبوو خه‌ونم به خواوه‌و بینیوه, بووه قسه‌ی نێو سۆشیاڵ میدیا‌و هه‌ندێك جار وه‌ك نوكته‌و هه‌ندێك جاریش وهكتهعلیق دژ به عه‌لی باپیر‌و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌گوترانه‌وه, له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌ونه‌كه‌ی عه‌لی باپیر بووه‌ته باس به تایبه‌ت كه جارێكی تر گوتوویه‌تی كه‌سێك خه‌ون به خواوه ببینێ گوناحه ده‌نگی پێنه‌درێت.
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له میانه‌ی كه‌مپینی هه‌لبژاردن كه له‌گه‌ڵ كادران و به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌یان له سلێمانی رێكی خستبوو ده‌لێت:” خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نیشیانهی لاوازی ئیمانی خیانه‌تكارانه گوناح باری لای خوا‌و خه‌لكن پێویسته خه‌لكی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ریسواتریان بكات له‌وه‌ی كه هه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:” كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێت خاله لاوازه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه تا سه‌ركه‌وتوو بێت دڵنیام ئه‌م جاره ده‌توانین سه‌ركه‌وتنی باش به ده‌ست بهێنن, چونكه لیسته‌كه‌مان لیستی موسلمان و فه‌قیرو ههژارارانه, هه‌روه‌ها لیستێكه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئیمانی ئیسلامیه‌وه هاتووه, بۆیه كه‌سێك كه بزانێت ئێمه پاكین و خه‌ون به سه‌ركه‌وتنی ئیسلام و خه‌ون به خوا ده‌بینین گوناحه ده‌نگی پێنه‌دات.