شه‌ڕی موسه‌نا ئه‌مین و یوسف محه‌مه‌د, گوازرایه‌وه‌ نێو سۆشیاڵ میدیا, ره‌خنه‌ بارانی یوسف محه‌مه‌د كرا

دیبەتی نێوان سەرۆکی لیستەکانی هەرێمی کوردستان بەشەڕی و هەڵ دانەوەی مەلەفەکانی یەکتر کۆتای هات .

‌موسەننا ئەمین سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی و یوسف محەمەد سەرۆکی لیستی گۆران بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنیان لە دیبەیتێکدا دەبێت شەڕیان و هەرکەسێکیان مەلەف و گەندەڵیەکانی بەرامبەرەکەی بڵاو دەکاتەوەو تۆمەتباری دەکات .

یوسف محەمەد یەکەم هەنگاوی بۆ دەستپێکردنی شەڕەکە نا کە داوای کرد دەبێت سەرجەم ئەوکەسانەی بەشداری بانگەشەی ڕیفراندۆمیان کردووەو ئەندامانی باڵای ئەنجومەنی ڕیفراندۆم بوون ببرێنە بەردەم دادگا ، سەرۆکی لیستەکەی گۆران لەکاتی قسەکانیدا ڕووی دەمی لە سەرۆکی لیستەکەی یەکگرتوو بەئاشکرا داوای دەکرد کە ناوبراو یەکێکە لەوکەسانەی دەبێت دادگای بکرێت .

لێدوانەكه‌ی یوسف محه‌مه‌د بێ وەلام نەمایەوەو زۆر بە توند تر لەلایه‌ن (موپەننا ئەمین)ەوە بەرپەرچی دراویەوەو بە بێگانە پەرست وجاشایه‌تی و خیانه‌تكارو هەوڵدان بۆ دروستکردنەوەی عێراقی یەکگرتوو خۆی و بزوتنەوه‌ی گۆرانی تاوانیار کرد .

شەڕی (موسه‌ننا ئه‌مین و یوسف محه‌مه‌د) گوازرایه‌وه‌ بۆتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بڵێسەی سەند دوای ئەوەی هەردوولا زۆر فایلی یه‌كترییان هه‌لدایه‌وه‌ .

Back to top button