كاكه حمه: ئه‌وانه‌ی ده‌لێن ریفراندۆمچیه‌كان ده‌بێت دادگایی بكرێن، جاسوسی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستانن
محه‌مه‌دی حاجی محموود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دا ده‌لێـ”ئێمە ئەو کات ڕیفراندۆمان کرد تا بزانین میلـلەتەکەمان چی دەوێت؟ ئەوەبوو لە ٩٢%ی زیاتر دەنگیان بە بەڵێ دا، وتمان بەو جۆرە گفتۆگۆ لەسەر خواستی میللەتەکەمان دەکەین بەڵام وادیاربوو چ ئەوان و ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکەش ئەوانەی باسی دیموکراسی دەکەن تەنانەت ڕازی نەبوون بڵێین چیمان دەوێت و گەلەکۆمەکەیان لێ‌کردین لە هەموو لایەکەوە.”
هه‌ر له‌سه‌ر ریفراندۆم كاكه حمه به‌هه‌مان میدیای راگه‌یاندووه”بابەتی ڕیفراندۆم لە مێژوودا ئەمە شتێکی گرنگمان کردووە و لە پێشووتردا نەبووە و قەتیش دووبارە نابێتەوە ، هەتا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش نەیانتوانی خۆیان بگرن لە بەردەم ڕیفراندۆمدا و ئاخیر ڕۆژ هەموویان چونە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگیان دا ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشە و لە گیرفانی هەموو کوردێکدایە بۆ هەرکات پێویست بوو هەتا هەتایە دەمێنێتەوە، ئێستاش دەمانەوێت بە هێزەوە بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوررییەکانمان بین لە بەغداد هەرچەندە لە دوای ئەو ڕووداوانە کورد ئەو هێزەی نەماوە.”
هه‌روه‌ها حمه‌ی حاجی مه‌حموود له‌باره‌ی به‌ستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان به ریفراندۆم و به‌تایبه‌تی رووداوی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌لێـ”ڕیفراندۆم بکرایە و نەکرایە ئەوان پەلاماری کەرکوک و دوزیان دەدا، دوای ئەوە خۆ ڕیفراندۆم لە عەفرین نەکراوە لە هەموو لایەکەوە پەلاماریان داوە و کەسیش قسەناکات، ئەوانەی ئێستا بەو جۆرە باسی ڕیفراندۆم دەکەن ڕەنگە ئێستا ئەگەر قسەکانی ئەو ڕۆژەی سەر سندوقی دەنگدانیان بۆ لێ بدەیتەوە خۆیان شەرم بکەن، ئەوان خۆیان هاتنە سەر سندوقی دەنگدان ڕۆژی ڕیفراندۆم پەنجەیان کرد بە مەرەکەبەکەدا و دەنگیان دا.”
هه‌ر له‌باره‌ی قسه‌كانی یوسف محه‌مه‌دی سه‌رۆكی ده‌ركراوی په‌رله‌مان كه گوتی ده‌بێت ریفراندۆمچیه‌كان دادگایی بكرێت، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود ده‌لێـ”من لەپێناو میلـلەتەکەی خۆمدا مردنم هەڵبژاردووە نەک دادگایی کردن لە پێناو ڕیفراندۆمدا ئامادەم دەیان جار دادگایی بکرێم ئەگەر ئێستا ریفراندۆم بکرێتەوە دە جاری تر دەنگی بۆ دەدەم چونکە بە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانی دەزانم هەر میللەتێک دەوڵەتی نەبێت خۆشی نەبێت باشترە و ده‌شلێـ”ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن تابوری پێنجن و بەدەستی خەڵکی تر ئەو قسانە دەکەن بۆیە لای ئێمە زۆر بایەخی نیە ئەو قسانە، چونکە ئێمە داوای مافی خەڵکی کوردستان‌مان کردووە با ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەرچن ئەو کات دەبینن ئەوانەی لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی میلـلەتەکەی خۆیان بوون دەنگیان چۆن بووە لەچاو ئەوانەی دژی بوون.”
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگ و ئیرهابه فكریانه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان و ریفراندۆمچیه‌كان ده‌كرێت محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود كه له‌پێناوی كوردستان كورێكی له‌به‌رچاوی خۆی شه‌هید ده‌بێت و ده‌لێـ” لەپێناو میللەتەکەی خۆماندا چیمان پێدەوترێت با بیڵێن ئێمە سوورین لەسەر سەربەخۆیی و میللەتەکەی خۆمان هەرکات پێمان بکرێت لەبەردەستمانە و پێویستمان بە ڕیفراندۆم نیە، کاتی خۆشی لە سەردەمی بەعسدا پێیان دەوتین خائین و گێرەشێوێن و چەند ناوێکی تر بەڵام ئەم جارەیان جۆرێکی ترە و بە جۆرێکی تر ئەوانە لەگەڵ حکومەتی عێراقین و ئەو ناوانەمان پێ دەڵێن.”