پۆلیسی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت.” كه ئیمه‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی تر ده‌واممان له ره‌مه‌زان كه‌مده‌بێته‌وه.”
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:-
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی شاری هەولێر دەكەینەوە كەوا لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا كاركردن لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هاوشێوەی هەموو فەرمانگەكانی تری حكومەت دەبێت، بەشێوەیەك دەوامی ئێواران نامێنێت ئەویش بەلەبەرچاوگرتنی بەرۆژو بوونی ئەفسەرو كارمەندانی هاتووچۆ، هەروەها هاوڵاتیانیش، بۆیە داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كەوا بەنیازن لەمانگی رەمەزاندا سەردانی هاتوچۆ بكەن تەنها لەكاتەكانی دەوامی فەرمی سەردان بكەن بۆرایی كردنی مامەڵەكانیان.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
2018/5/14