سه‌در دۆستێكی ئێستا و دوژمنێكی داهاتووی كوردستان..خوێنه‌وه‌یه‌ك بۆ روانگه‌ی موقته‌دا سه‌در
#رێكان سه‌باح
روانگه‌ی سه‌در، روانگه‌یه‌كی عروبی و هاوسه‌نگیه له‌نێوان شیعه و سوونه، ئه‌وه‌ی به باوكی عروبیهت له‌عێراق ده‌ناسێنرێت، پاش رووخانی رژێمی سه‌دام، ئه‌وه مالیكی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه بنه‌ماڵه سه‌در و روانگه‌ی سهدریهكانه، چونكه باوكی موقته‌دا سه‌در یه‌كه‌م شیعه بوو له عێراق توانی له‌یه‌ك مزگه‌وت دا سوونه و شیعه به‌یه‌كه‌وه، به‌نوێژ بێنێت، واتا سوونه و شیعه له یه‌ك مزگه‌وت دا نوێژیان كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ سوونه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌وسای عێراق جێگایی قبوڵ نه‌بووه هه‌م بۆ ئاخونده‌كانی قوم، جێگای قبول نه‌بوو، چونكه ده‌سه‌ڵاتخوازانی سوونه و شیعه نانیان له‌و دژایه‌تیه دایه، ته‌مه‌نی درێژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له‌و دژایه‌تیه تایئفیه دا ته‌مه‌ندرێژ ده‌بێت، بۆیه هه‌ر له‌وكاته باوكی موقته‌دایان كوشت.
موقته‌دا سه‌در، له قوڵای حه‌وزه‌ی نه‌جه‌فه، دژی حه‌وزه‌ی قومه، له‌چه‌ندین ئاراسته به‌ریه‌ك كه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران، خاوه‌نی گوتارێكی عروبی و هاوسه‌نگیه له‌نێوان شیعه و سوونه، به‌شێكی زۆری سوونه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی رژێمی پێشوو داڵده‌دراوی سه‌درن و له روه‌تی سه‌در دا درێژه‌ی به‌خه‌بات ده‌ده‌ن، سه‌در بۆ كورد له‌ئێستا نا به‌ڵكو له داهاتووی كۆنترۆڵ بوونی عێراق بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر كورد، به‌ڵام له‌ئێستادا هاو ئاراسته‌ی سیاسیه، به ئاراسته‌ی دژایه‌تی ئێران، روانگه‌ی سه‌در دژی هه‌موو هاوئاوازه‌كانی ئێرانه و شه‌رێكی به‌رفره‌وان له‌پێشه دژی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌هه‌ژموونی ئێران به‌ده‌ره‌وه نێت، بۆیه سه‌ركه‌وتنی سه‌در یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت ئه‌گه‌ر بتوانێت هاوپه‌یمانی به‌هێز له حكومه‌تی داهاتوودا دروست بكات، دژی ئێران و هاوئاوازانی، سه‌در قاچی هه‌رچی هاوئاوازه ئێرانی خوازه‌كان هه‌یه، ده‌شكێنێت… به‌ڵام ئایا ده‌رفه‌تی سه‌در له‌داهاتوو دا تا ئاستی قرتاندنی هاوئاوازانی ئێران له‌عێراق له‌بار ده‌بێت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه تا وه‌كو ئێستا وه‌ڵامه‌كه‌ی دیار نیه..!
به‌ڵام چه‌ند سه‌رنجێكی ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر كۆنفدراڵی هه‌یه له عێراقدا، ئه‌گه‌ر سه‌در توانی له‌هاوكێشه‌ی داهاتووی فكره‌ی ره‌وته‌كه‌یدا ئه‌وه به‌جێ بكات، كه سیسته‌می عێراق له فیدراڵی بۆ كۆنفیدرالی بۆگۆڕێت، ئه‌وه سه‌در زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت پێگه‌یه‌كی پۆلاین و حه‌وزه‌یه‌كی به‌هێزی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له مه‌رجه‌عیه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دروست بكات، ببێته یه‌كه‌م كه‌س كه عێراق بگه‌رێنێته‌وه، دۆخی به‌هێز بوون و رێبه‌رایه‌تی ناوچه‌كه… به‌ڵام ئایا سه‌در ئه‌م زه‌مینه سازیه هه‌یه و ئه‌وه ده‌كات، ئه‌م پرسیاره‌ش بێ وه‌ڵامه…!