عادل عه‌زیز:یه‌كێتی دوای ساخته‌كاری و ته‌قه‌كردن به‌چ ڕویه‌كه‌وه‌ دێنه‌ سه‌رگۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا

ئێواره‌ی ڕۆژی هەینی ڕابردوو 18ی5ی2018 ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشێروان مستەفا، ڕێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆران بوو، بەڵام له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ توندڕه‌وه‌كانی گۆڕانه‌وه‌ ڕێگری لە چوونی سەرکردەکانی یەکێتیی بۆمه‌راسیمه‌كه‌ کرا، ئەوەش گلەی هەندێ لە بەرپرسانی یەکێتی لێ کەوتەوە.
عادل عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، ڕاگەیاند: ”بەشێوەیەکی فەرمی لەلای گۆڕان شتێک بڵاو نەکراوەتەوە، کە ئاماژە بۆ فڵان و فڵان بکات کە نەیەن، بەڵام دیارە خۆیان نەیانوێراوە بێن، چونکە لە کاتی مردنی کاک نەوشێروانیش، هەندێک لەو بەرپرسە گەندەڵانە لەلایەن جەماوەر و خەڵکەوە شکێنران و ڕەنگە لە دووبارەبوونەوەی ئەوە ترسابن“.
هه‌روه‌ها عادل عه‌زیز ده‌شڵێت : “به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێگری له‌ كه‌س نه‌كراوه‌وجەماوەری یەکێتیش، نەوشێروان مستەفایان لا پیاوێکی کاریزمایە، بەڵام دوای ئەو هەموو ساختەکارییەی کە بەرامبەر گۆڕان کردیان، هەروەها هاتنە سەر مەکۆی سەرەکی گۆران و تەقە لە بارەگای گۆران دەکەن، بەرپرسەکانی یەکێتی بە چ ڕوویەکەوە دێنە سەر مەزاری کاک نەوشێروان“.
Back to top button