وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه بڵاو كرده‌وه
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا كه كۆپیه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه، رایگه‌یاندووه” هاونیشتمانیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی خۆڕاگر، لە رۆژی راگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەكارییەكان و رێكخستنی لیستەكان و دابەشكردنی لەكاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاودەكرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی روونكردنەوە بدەین لەسەر ئەم بابەتە”.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه‌ش ده‌كات،وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە”.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌شلێـ”لە 3-6-2018 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕە پارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی”.
له خاڵی كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه”بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە.