وەزارەتی رۆشنبیری: چاودێری نرخی ئامێری كەناڵە ناوخۆییەكان دەكەین

 

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە كۆمپانیای میكس میدیا بەوردی چاودێری نرخی ئامێری كەناڵە ناوخۆییەكان بكات، دڵنیایشدا لەوەی لەكاتی هەر زیادكردنێكی نرخیش وەك رۆشنبیری بەدواداچوون دەكەین و رێگری لێدەكرێت.
محەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە بەوەكالەت لە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی ھەرێم ریاگەیاند، پێشتر بەهۆی گرانی نرخەكەی گۆرینی سیستمی كەناڵە ناوخۆییەكان راگیرا، بەڵام لەئێستادا كاركردن بەو ئامێرە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئامێرە كۆنەكەش لەكاردەخرێت.
سەبارەت بەزیادكردنی نرخەكەی لەهەندێك شوێن بەهۆی زۆری خواست لەسەر ئامێری كەناڵە ناوخۆییەكان، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی ھەرێم وتی: “ئێمە داوا لەكۆمپانیای جێبەجێكاری سیستمەكە دەكەین چاودێری نرخەكانی بكات و بەپێی ئەوەی رێككەوتنی لەسەر كراوە ئامێرەكان بخرێتە بازاڕەوەو، داواشیكرد، لەهەرشوێنێك نرخەكەی گرانتر بوو لەنرخی دیاریكراو ئاگادارمان بكەنەوە تاوەكو رێگری لێ بكەین و كارەكانیان رابگیرێت”.
محەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی ھەرێم نرخی دیاریكراوی ئامێری نوێی كەناڵە ناوخۆییەكان بەپێی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ كۆمپانیای میكس میدیا ئاشكرا كردو وتی: “نرخی ئامێرەكە بە 39 هەزار دینارەو، جگە لەوەش مانگانە 3هەزار بۆ كارتی پەخش كردن دانراوە واتە نرخی كارتی كاركردن بۆ یەك ساڵ 36 هەزار دینار دیاریكراوە.

Back to top button