حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌ی نا یاسای گومرگ له بازرگانانی كورد وه‌رده‌گرێت

دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عیبی به‌شێكی گه‌روه‌ی خاكی كوردستانی داگیركرد, ئێستا به شێوه‌ی نا یاسایی بازگه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك داناوه, له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی نا یاسای بازگه‌یان داناوه, به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جارا داوامان كردووه و نایاسایی و ناده‌ستوریشه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی گومرگ له بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌به‌ستیشیانه كه ئاستی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان زیاد نه‌كات و لاواز بێت و بازرگانانیش بازرگانی بۆ سنووری عێراق بگوازنه‌وه.
عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌ندی، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕیاگه‌یاند: “ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده ده‌كرێن له خاڵه سنوورییه‌كان گومرگیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام دواتر حه‌شدی شه‌عبی له سنووری جه‌له‌ولا و مووسڵ و له عوزێمیش گومرگی نایاسایی داده‌نێن و گومرگیان لێ وه‌رده‌گرن و تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.”
بەڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: “هه‌رجۆره كه‌لوپه‌لێك له هه‌رێمی كوردستانەوە بچێت بۆ عێراق، حه‌شدی شه‌عبی گومرگیان لێ وه‌رده‌گرن و بۆ هه‌ر كه‌لوپه‌لێكیش به شێوه‌یه‌كی جیا گومرک وەردەگرن.”
ناوه‌ندی باسی له‌وه‌ش كرد: “حكوومه‌تی عێراق ئاگاداری ئه‌وه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی گومرگی داناوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ستوور و یاسادا نه‌هاتووه له ناو عێراقدا گومرگ وه‌ربگیرێت و حكوومه‌تی عێراقیش له‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سوودی نه‌بووه و به‌رده‌وامه، چونكه ئه‌وان له خۆیانه‌وه ئه‌و جۆره گومرگه له خه‌ڵكی كورد وه‌رده‌گرن.”
ناوه‌ندی گوتیشی: “مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه بازاڕی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان لاواز بێت و بازرگانانیش کاری بازرگانیی خۆیان له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ به‌سرا بگوازنه‌وه و جموجووڵی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان لاواز بێت، چونكه فیعله‌ن ئه‌مه كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر جموجووڵی بازرگانی.”
پێشتر له سنووری ناحیەی جه‌له‌ولا و عوزێم له هه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر كه كه‌لوپه‌لی بازرگانیی بۆ پارێزگاكانی عێراق ده‌گواسته‌وه 100 بۆ200 دۆلاریان وه‌رده‌گرت، بڕی پارەکەش به پێی جۆری كه‌لوپه‌له‌كه وه‌رده‌گیرا.