ئاژانسی ئێرنا-ی ئێرانی: ئه‌مڕۆ نه‌وتی كه‌ركووك گه‌یشته‌ ئێران

 

دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران, به‌ هاوكاری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی, كه‌ركووكیان داگیركرد, به‌ رێگای قاچاغ نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرد, ئاژانسێكی فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێران و عیراق ده‌ستیانكردوه‌ به‌ ئاڵوگۆڕكردنی نه‌وتی كه‌ركوك به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی

ئاژانسی ئیرنا-ی فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عیراق ده‌ستپێكردوه‌، ئه‌وه‌ش دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ تانكه‌ره‌ نه‌وته‌ عیراقییه‌كان له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ناو خاكی ئێران.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراندا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركوك له‌ عه‌مباره‌كانی شاری دوره‌شه‌هر له‌ خۆرئاوای ئێران به‌تاڵ ده‌كرێن.

Back to top button