یهكێتی ترسی لهپهسهندكردنی پرۆژه یاسایی چاكسازی ههیه
دەرکردنی یاسای چاکسازی مووچە و خانەنشینی زیان به كادیرانی خانهنشینی نایاسایی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان دهگهیهنێت ،چونكه بهشێكی زۆری كادیرانی یهكێتی موچهی خانهنشینی نایاسایی وهردهگرن ههربۆیه یهكێتی ڕێگه بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی نادات و بەو هۆیەشەوە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن کە ناتوانن کۆتایی بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە بهێنن.
تایبهت به پرسی پرۆژه یاسایی چاكسازی موچهو خانهنشین تەحسین ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: “تۆمەتبارکردنی حکوومەت بە جێبەجێنەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن چەند فراکسیۆنێکەوە ڕاکردنە لە بەرپرسیارێتیی”.
ئهو ئهندامهی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ڕاشیگهیاند:” چەند پەرلەمانتارێک، ”ئەم خولەی پەرلەمانیان کردووەتەوە خولی موزایەدە و ڕیکلام و بەشێک لە پەرلەمانتاران وای دەبینن پەرلەمان حاکمە و حکوومەت مەحکووم، لە کاتێکدا پەرلەمان و حکوومەت تەواوکەری یەکترن، دەبێت ھەردوولا لەپێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیاندا ھاوکار بن”.
لەبارەی ئەوەی چی لایهنێك بەربەستە لەبەردەم پڕۆژە یاسایی چاكسازی؟ تەحسن ئیسماعیل گووتی:” دۆخی کوردستان بە شێوەیەکە کە ناتوانرێت بەڕاستی ھەموو شتەکان بگوترێت، بەڵام ”من گلەیی زۆرم لە فراکسیۆنی یەکێتی ھەیە، بەر لە ھەڵبژاردنی عێراق، ڕێگرییان لە تێپەڕاندنی پڕۆژەکە کرد، بەڵێنیان دا دوای ھەڵبژاردن پڕۆژەکە تێپەڕێت، بەڵام ھەر جارە و بە بیانوویەک کێشەکان زیاتر کران”.
شایهنی ئاماژه پێدانه پێشتریش مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە دیدارێکیدا ڕۆژنامهوانیدا،ڕایگهیاندبوو:” پرۆژهیاسایی چاكسازی موچهی خانهنشینی ”گەورەترین مەترسییە بۆ یەکێتی“، چونکە مووچەی هەزاران کادیری یەکێتی لەسەر لیستی خانەنشینییە و بە بڕینی مووچەی خانەنشینانی نایاسایی، مووچەی هەزاران کادیری یەکێتی دەبڕێت.