دوو هه‌زار سه‌د كارگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بنه‌وه‌

2100 كارگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كار كه‌وتوون، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش پێشنیاره‌كانی به‌گرخستنه‌وه‌ی كارگه‌كان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”به‌پێى رووپێوییه‌ك كه‌ ئه‌نجام دراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان 2100 كارگه‌ى حكوومى به‌ هۆكارى جیا له‌كاركه‌وتوون، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ، ئابوورى و داهاتى تاكه‌كه‌س دروست كردووه‌”.

ئه‌ندامی لێژنه‌ی گشتووكاڵ و ئاودێری په‌رله‌مانی كوردستان ( خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د) له‌باره‌ی كارگه‌كان راشی گه‌یاند”کە‌‌‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونیان بۆ هۆكارى له‌كاركه‌وتن و چۆنێتى به‌كارخستنه‌وه‌یان كردووە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێیان ڕاگه‌یندراوه‌ كه‌ سێ بیرۆكه ‌و پلان بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و كارگانه‌ هه‌یه‌، كه‌ بریتین له‌وه‌ى یا بفرۆشرێنه‌وه‌، یان به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بازرگانێك به‌ڕێوه‌ببرێن یان بدرین به‌ كه‌رتى تایبه‌ت و ئاشكراشى كرد، كه‌‌ ئێستا سه‌ره‌تاى هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستى پێكردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كارگه‌ى ڕۆنى گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ى عه‌ربه‌ت له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى كه‌ ماوه‌ى 17 ساڵه‌ له‌كاركه‌تووه‌، دراوه‌ته‌ كه‌رتى تایبه‌ت،كه‌ بۆ دروستكردنى به‌رهه‌مه‌كه‌ پشت به‌به‌رهه‌مى گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ى ناوخۆ ده‌به‌سێت و 40 كرێكاریش له‌ كارگه‌كه‌ دادمه‌زرێت و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار بكات.

 
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌دواداچوونى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كارگه‌ له‌كار خراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌لێكى باشى كاركردن ده‌ڕه‌خسێن و به‌رهه‌مى ناوخۆ ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌، پێویستى ناوخۆش به‌ كوالێتى باش و ته‌ندروستر بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كه‌ن.
Back to top button