یه‌كێتی ترسی له‌ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ نایه‌وێت مانگی 9 هه‌ڵبژاردن بكرێت

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌رێمی كوردستان بۆ راپرسی و هه‌ڵبژاردن واده‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی له‌ 30/9/2018 په‌سه‌ند كرد له‌ ئیستادا چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ده‌یانه‌وێت هه‌لبژاردنه‌كان له‌ و واده‌یه‌ ئه‌نجام نه‌درێت, ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌لێت” پێمان باشه‌ هه‌لبژاردنه‌كان دوابخرێن تا یه‌كێتی بتوانێت كۆنگره‌ ئه‌نجامبدات”.
نه‌سروڵا سورچی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌:” له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی، رای سه‌ركردایه‌تییان ئه‌وه‌ بوو هه‌وڵ بدرێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی بواری به‌ستنی كۆنگره‌یان هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مانگی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن بكرێت ماوه‌كه‌ بۆ كۆنگره‌ و بۆ هه‌ڵبژاردنیش كه‌مه‌، دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت بواریان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ باشتر ده‌بێت.

سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی گوتیشی: “خولی ئێستای په‌رله‌مان ده‌توانێت تا رۆژی 6-11 به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كاری خۆی بكات و دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش ده‌توانێت سێ مانگی دیكه‌ نوێ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مانگی 11 یان 12 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت زۆر باشتره‌”.

Back to top button