دانا جهزا : ئهگهر به پێی یاسا بێت و یاسا سهروهربێت پەرلەمانی عیراق ناتوانێت تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە
دوای ئهوهی باس له ههولهكانی پهرلهمانی عێراق دهكات بۆ درێژكردنهوهی تهمهنی ئهم خوله تا كاتی یهكلا كردنهوهی كێشهكانی پهیوهست به ههلبژاردنی 12ی ئایار, كاندیدێكی دەرچووی پارتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەپێی دەستور ناكرێت دوای كۆتاییهاتنی تەمەنی ئەو ئەنجومەنە درێژە بە كارەكانی بدات، دەشڵێت، ئەگەر پڕۆژەیاسای بەردەوامیدان بە كارەكانی خولی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، دادگای فیدراڵی رەتیدەكاتەوە.
دانا محەمەد جەزا كاندیدی دەرچووی پارتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ بەردەوامیدان بە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران تا ئەو كاتەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكرێت رایگهیاندووه: بە رای من ئەگەر یاسا سەروەر بێت و دەستور حاكم بێت، پەرلەمان ناتوانێت بە یاسای بەردەوامیدان بمێنێتەوە، چوونكە یاسای بەردەوامبوون، دەسەڵاتی یاسادانە ناگرێتەوە و تەنها بۆ دەسەلاتی جێبەجێ كارە.
ئهو پهرلهمانتاره دهشلێت:” بۆ ئەوەی كارو باری رۆژانە نەوەستێت، لە دوای نەمانی دەسەڵاتی یاسادانان، حكومەتی كاربەڕێكەر دروست دەبێت، پرسیاری ئەوەشی كرد كە “ئەگەڕ بڕیار بێت پەرلەمان بەردەوامی بدات بە كارەكانی، ئەی بۆچی چەمكی حكومەتی كاربەڕێكەر دیاریكراوە؟”.
كاندیدە دەرچووەكهی پارتی بڕوای خۆیشی نیشاندا بەوەی كە لەئەگەری پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بەردەوامیدان بە كارەكانی خولی ئێستای پەرلەمان، دادگای فیدراڵی دژی دەوەستێتەوە و رەتیدەكاتەوە.