سه‌رۆك بارزانی پیرۆزباری سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن له توركیا ده‌كات
سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبای هه‌ڵبژاردنی توركیا و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی توركیا له خه‌ڵكی توركیا ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی هيواشى خواستووه، دواى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌سه‌رێكى نوێ بۆ پرسى كورد له توركيا بێته ئاراوه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له پۆسته‌كه‌ی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ده‌نووسێـ”خۆشحاڵين به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا به شێوه‌يه‌كى ديموكراتى و ئاشتيانه، هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: “هيوادارين ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان رێگه خۆش بكه‌ن بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى نوێ بۆ پرسى كورد له توركيا له پێناو هێنانه‌دى سه‌قامگيرى و ئاشتى زياتر له ناوچه‌كه”.
له باكوری كوردستان ئه‌مرۆ 25ی 6ی 2018 به‌هه‌زارانی هاوڵاتی كورد له باكوری كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (هه‌ده‌په) ئاهه‌نگیان سازكرد دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى توركيا، كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و پارته كوردييه توانى 67 كورسى به‌ده‌ست بهێنێ، له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى توركياشدا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، جارێكى ديكه وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرايه‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش، توانى رێژه‌ى 8.1 له سه‌داى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌ميرتاش له 10 ويلايه‌تى توركيا له رووى ژماره‌ى ده‌نگه‌كانه‌وه له پله‌ى يه‌كه‌مدا بوو، له ويلايه‌تى دياربه‌كريش، له كۆى 12 كورسى په‌رله‌مانى، هه‌ده‌په، 9 كورسى به‌ده‌ستهێنا و پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان ته‌نيا 3 كورسى به‌ده‌ستهێنا.