كاكه‌ییه‌كان له‌ یاداشتێكدا داوای هاوكاری ده‌كه‌ن

کاکەییەکانی کەرکووک ڕایدەگەیەنن ژیانیان لەمەترسیدایە و چەندین کەسیان لە لایەن تیرۆریستانەوە کوژراون و ڕفێندراون،له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی کاکەییەکانی سنووری کەرکووکدا كه ‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ” خواكوڕك” كه‌وتووه و‌، ‌ئاراسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و یۆنامى و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییان کردووە، باس لەوە دەکەن ژیانیان لەمەترسیدایە و بوونەتە ئامانجی تیرۆریستانی داعش.
 
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كاكه‌ییه‌كاندا كه‌ ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كراوه‌،تێییدا هاتووه‌و ده‌ڵێت:” خه‌ڵكی سڤیڵی كاكه‌یی له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌تایبه‌ت گونده‌كانی (كۆبانی‌، عەلی‌سەرا، تۆپزاوا و زەنقر) بوون به‌ ئامانجی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش “.
 
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌:” داواكارین له‌ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئاوڕێك له‌و ناوچانه‌ بده‌نه‌وه‌وتاكو ئه‌مجۆره‌ تاوانانه‌ نه‌بێته‌ هۆكاری گۆرینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ كوردییه‌ كاكه‌یی نشینه‌كان “.
 
سەید سەرحەد كاكەیی سەرۆكی رێكخراوی یارسان بۆ گەشەپێدانی رۆشنبیری گوتی :ژمارەیەك هاووڵاتی كاكەیی لەلایەن چەكدارەكانی داعشەوە رفێنراون و كوژراون، هەروەها تائێستا لەسنوری پارێزگای كەركوك زیاتر لە چوار گوندیان چۆڵكردوە، چونكە سوپای عیراق پارێزگارییان لێ ناكات، بەڵكو ئەوان خۆیان پارێزگاری لە خۆیان دەكەن، بۆیە ئەگەر فریای كاكەیەكان نەكەون، هێندەی دیكە ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە”.
 
لای خۆشیه‌وه‌ سامی کاکەیی ،ده‌ڵێت: “لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، جیا لە شار و شارۆچکەکان، تێکڕای لادێکان بە ڕووی تیرۆریستاندا کراوەیە، بەتایبەت سنووری داقووق”.
 
Back to top button