شێخ جەعفەر جموجۆله‌كانی داعش زەنگێکی مەترسیداره‌

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش جموجۆڵی دژ به‌ هاولاتیانی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان ده‌ست پێكرده‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوشتوون و رفاندون, فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش هۆشداری ده‌دات رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵی داعش دەستی بە جووڵەی سەربازی کردووەتەوە و ڕۆژانە خەڵکی دەڕفێنن و دەکوژن، سوپای عێراقیش توانای پاراستنی بارەگاکانی خۆشی نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیاند: “چەکدارەکانی داعش لە سنووری شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، دەستیان بەجووڵەی سەربازی کردووەتەوە و ڕۆژانە خەڵکی دەکوژن و خەڵکی ناوچەکە دەڕفێنن“.

فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە جموجۆڵەکانی داعش زەنگێکی مەترسیدارە، چونکە ”ئەوان ئێستا ژووری عەمەلیاتیان ھەیە، بۆیە ئەگەر چارەسەرێکی گونجاوی بۆ نەدۆزرێتەوە، بارودۆخی ئەمنیی کەرکووک ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبێتەوە“.

ئاشکراشی کرد، کە بۆ ئەوەی دۆخی کەرکووک نەکەوێتە مەترسییەوە، پێویستە بەھەماھەنگی سوپای عێراق، ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، پارێزگاری لە دۆخی ئەمنی شاری کەرکووک بکرێت.
شیخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان, ئاماژەی بەوەش دا، کە سوپای عێراق نەک توانای پاراستی شاری کەرکووکی نییە، بەڵکو توانای ئەوەشی نییە بارەگاکانی خۆشی بپارێزێت، بۆیە باشترە ھاوپەیمانان و ھێزی پیشمەرگە پارێزگاری لە بارودۆخی لەشاری کەرکووک بکەن.

Back to top button