حه‌شدی شه‌عبی بۆ سیستانی نه‌جه‌ف مه‌ترسی هێڕشی داعشی له‌سه‌ره

دوای ئه‌وه‌ی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستی كردووه به جموجۆڵ له ئه‌گه‌ری دروست بوونی مه‌ترسی زیاتر له چه‌ند پارێزگایه‌كی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق هۆشداری ده‌درێت, سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، سیستانی له مه‌ترسی ئه‌منی بۆ سه‌ر كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: “زانیاریی به فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دراوه، كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ئه‌منی بۆ سه‌ر هه‌ردوو پارێزگای كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف هه‌یه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه فه‌رمانده‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی، دوێنێ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا كۆبوونه‌ته‌وه و ڕاسپارده‌یان داوه، كه ده‌بێت سنووری هه‌ردوو پارێزگاكه بپارێزرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “زانیارییه ئه‌منییه‌كان گه‌یندراوه‌ته عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له نه‌جه‌ف”.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، داعش توانی ژماره‌یه‌ك كرده‌وه ئه‌نجام بدات، له‌وانه‌ش ڕفاندنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ر به میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و كوشتن‌یان.
به‌دوای ئه‌و ڕووداوه كه نیگه‌رانی شه‌قامی عێراقی لێكه‌وته‌وه، حكوومه‌تی عێراق 13 حوكمدراوی داعشی له‌سێداره دا.