کوڕی ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا
لە درێژەی هەڵمەتەکانی ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە عێراق و سوریا، ئەمڕۆ ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز، بڵاوی كرده‌وه، کوڕی ئەبوبەکر بەغدادی، سه‌رۆكى رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەشاری حومس لە سووریا، کوژرا.
ڕۆه‌یته‌رز به‌پشت به‌ستن به ئاژانسێكى نزیك له داعش، هه‌واڵى كوژرانى كوڕی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌ناوچه‌یه‌كی حومس له ناوه‌ڕاستى سووریای، بڵاو كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: “حوزه‌یفه به‌دری، كوڕى ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا دژ به هێزه‌كانى سووریا و ڕووسیا، كوژراوه”