كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات
ئه‌مرۆ شه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2018 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی له پیرمام بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چوار دۆسێ كۆبویه‌وه .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت و هاوكات ره‌وشی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ كراوه .
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆتاییهات و بڕیاریدا ئاماده‌كارییه حزبییه‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان فراوانتر بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدایه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتی خۆیدا بكرێت.
هه‌رله كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی بڕیاردرا كه ” عارف ته‌یفور” له جێگه‌ی خوالێخۆش بوو ” فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی” ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی دابنرێت .