شاندی ده‌وله‌تی یاسا‌و هاوپه‌یمانییه‌تی فه‌تح له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا له كۆبونه‌وه‌دان
ئێستا هه‌ریه‌ك له شاندی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی و هاوپه‌یمانییه‌تی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبونه‌وه‌دان .
هه‌ردوو شانده‌كه بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له كوردستانن و چه‌ند ڕۆژێك ده‌مێننه‌وه ، وابڕیاریشه ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ولێر كۆببنه‌وه .
به‌رله هاتنی هه‌ردوو شانده‌كه ( هاوپه‌یمانیه‌تی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا) مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی له‌كۆبونه‌وه‌دا بوون و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی گفتوگۆ‌و دیراسه‌ی له‌باره‌وه كرابوو .