كه‌ركوك هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان یه‌كێتی شه‌رمه‌زار ده‌كات

ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كه‌ركوك په‌رده‌ی له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌لماڵی و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سیسته‌می ئه‌لكترۆنیه‌وه بۆ سیسته‌می یدوی جیاوازی زۆری هه‌یه‌ .
 
ئه‌نجامی یدوی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ شارۆچكه‌ی داقووق له‌ قوتابخانه‌ی پێشه‌وا كه‌ میدیا عێراقییه‌كان تیشكیان خستوووه‌ته‌ سه‌ر له‌ (بغدد الیوم ) به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت :” له‌ وێستگه‌ی یه‌كی بنكه‌ی ده‌نگدانی پێشه‌وا ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی 222 ده‌نگ بووه‌ بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام له‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ست ته‌نیا 125 كه‌س ده‌نگیان به‌ یه‌كێتی داوه‌، به‌مه‌یش 97 ده‌نگ زیاد كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ وێستگه‌ی دووی بنكه‌كه‌ی ده‌نگدان 220 ده‌نگ له‌ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بۆ یه‌كێتی بووه‌، به‌ڵام ژماردنی ده‌ست ته‌نیا 124 ده‌نگ بووه‌ و جیاوازییه‌كه‌ 96 ده‌نگه‌.
 
بغداد الیوم نوسیویه‌تی :” له‌ وێستگه‌ی سێ 214 ده‌نگی ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بۆ یه‌كێتی بووه‌، له‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ست ته‌نیا 103 ده‌نگ بوونی هه‌بووه‌ و جیاوازییه‌كه‌ 111 ده‌نگ بووه‌، له‌ وێستگه‌ی چوار 26 ده‌نگ و له‌ وێستگه‌ی پێنج 28 ده‌نگ و له‌ وێستگه‌ی شه‌ش 88 ده‌نگ و له‌ وێستگه‌ی حه‌وتیش 63 ده‌نگ جیاوازی هه‌بووه‌ له‌ ژماردنی ده‌ست و ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی، به‌ كۆی گشتی له‌و بنكه‌یه‌ی ده‌نگدان 509 ده‌نگ زیاتر له‌ ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بۆ یه‌كێتی هه‌ژماركراوه‌”.
 
دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كێتی تۆمه‌تباركرا كه‌ ساخته‌كاری له‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردندا كردووه‌ و سیمای پرۆسه‌كه‌ی شێواندووه‌ .
Back to top button