كه‌ركوك به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ران حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌كاته‌وه له هه‌ولێكی ته‌عریبكردن
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی7ی2018 نووسراوێکی راکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بڵاوكرایه‌وه ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه رێگری لە کشتوکاڵکردنی چەند جووتیارێکی کورد دەکات و دەست بەسەر زەوییەکانیاندا دەگرێت، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دۆخێكی نه‌خوازراو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوكدا هاتووه كاروا بڕوات 500 گوندی كەركووك تەعریب دەكرێنەوە.
لوقمان حوسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بەقەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک ئاگاداركردنەوەیەكی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناردووه.
لوقمان حوسێن بەحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یدا رادەگەیەنێت” لە دواى تێپەڕبوونی نزیكه‌ى 9 مانگ بەسەر كاره‌ساتى جه‌رگبڕى خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و ئاواره‌بوونى هه‌زاران كوردی كەركووك، بەهۆی خیانەتی چەند كەسێكی یەكێتی لە كەركووك و داگیركاری حەشدی شەعبی، هەروەها لە دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى شۆڤێنى تەعریب و پرۆسه‌ى ده‌ركردنى كورد و هاوردنى عەره‌ب به‌شێوه‌یەكى سیستەماتیك، هەروەها بەهۆی په‌رته‌وازه‌یى كورد و رێگە نه‌گرتن له‌و پرۆسه‌یه و لە پارێزگارى سه‌پێندراوى كەركووك، ئەمجارە سەرباری ئەوەی هەزاران عەرەبی بۆ تەعریبكردن هاورد، لە ڕێگەی ئەوانیشەوە كشتوكاڵیشی لە كورد قەدەخە كرد.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوە داوە كە به‌تایبه‌ت لە سنوورى سەرگەڕان و دوبز، لە دوای هاوردنه‌وه‌ى عەرەب و تەعریبكردن لە ڕێگەی حەشدى عەشایەرى و پڕچه‌كردنیان به‌پشتگیریی پارێزگار و حەشد و پۆلیسی فیدراڵی بۆ ده‌ركردنى كورد له زێدى خۆی، تازه‌ترین نووسراو هاتووه كه پارێزگار له‌سه‌ر سكاڵاى عەرەبێكى تەعریب، فەرمانی كردووه بەڕاگرتنى چاندن تا كێشه‌یەكی موڵكدارى چاره‌سه‌ر ده‌بێت، كه خۆى باش ده‌زانێ ئه‌وانه عەرەبی تەعریبن و دوو جار قەرەبوویان وه‌رگرتووه لە ڕێگەی ماده‌ى 140ەوە. بەم شێوەیە بڕوات، هه‌ر عەرەبێك سكاڵا له گوندێكى كورد بكات، فەرمانی راگرتنى پرۆسه‌ى چاندنی بۆ ده‌رده‌كات، بەم شێوەیە هه‌موو گونده‌كان چۆڵ ده‌بن و عەرەبی تەعریب جارێكی تر داگیری دەكەنەوە و شوێنی كورد دەگرنەوە.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا بەڕێوەبەری ناحیەكە رایگەیاندووە ، كە ئەو نازانێت بێ دەنگی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی و یەكێتی لەپای چیە؟ چاوەڕوانی چی دەكەن و تا كەی خەڵكی كەركووك بەشمەینەت و ئاوارە و ئەنفال بكرێن؟ دەشڵێ تا كات ماوە فریا بكەون، دەنا وا بروات دۆخەكە دەبێتە ئەمری واقیع و گلەیی و گازندە سوودی نابێت.