به‌هۆی گه‌رماو بێ كاره‌باییه‌وه ١٠ هاوڵاتی كه زۆرینه‌یان منداڵ بوون گیانیان له ده‌ستدا
ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزه‌وه عێراقی گرته‌وه، بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی و زۆربه‌شیان به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كاندا مردوون.
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئەلجه‌دید، له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له زاری سه‌رچاوه‌ی پزیشكییه‌وه ده‌ڵێت: “به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ١٠ هاووڵاتی عێراقی كه زۆرینه‌یان منداڵ بوون، له‌ماوه‌ی ٣ رۆژی رابردوودا له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا و رۆژئاوا و باشووری عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌با پچڕاوه گیانیان له ده‌ستداوه”.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كه گوتوویه‌تی: “ئامێری ئۆكسجین و ئامێره‌كانی دیكه به‌هۆی بێ كاره‌بایی راوه‌ستاون، له كاتێكدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆش كراوه، كاره‌با له ژووره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری براوه و دوو له‌و كه‌سانه‌یشی له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا كاره‌بایان له‌سه‌ر بڕاوه، ئه‌ندامی هێزه سه‌ربازییه‌كان بوون و به برینداری هێنرابون”.
لای خۆیه‌وه زیاء وه‌كیل، سه‌رۆكی رێكخراوی دیجله بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت: “پچڕانی كاره‌بای نیشتمانی له نه‌خۆشخانه‌كاندا و بوونی له ماڵی به‌رپرسان و سیاسییه‌كان و پیاوانی ئایینی و ماڵه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز، بابه‌تێكی ناشیرین و قیزه‌ون و نامرۆڤانه‌یه. كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی 50% نه‌خۆشه‌كان روو له‌و نه‌خۆشخانانه نه‌كه‌ن”.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا پله‌ی گه‌رما له عێراق زۆر به‌رزبوویه‌وه‌و له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ٥٠ پله‌ی تێپه‌ڕاند و ته‌نانه‌ت له شاری عه‌ماره‌ی ناوه‌ندی پارێزگای میسان گه‌یشته ٥١ پله و به به‌رزترین پله له‌سه‌ر ئاستی جیهان تا ئه‌م كاته ناوبرا.