سلێمانی یه‌كێتی و گۆران یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و پێكه‌وه‌ ناگونجێن

لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، كە چوار تەوەر گفتوگۆیان لەسەر كرا، دیارترینیان پرسی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پێکھێنانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان بوون، بەشێك لە ئەندامانی گۆڕان كارەكانی ئەنجوومەنیان بە سست و لاواز ناوبرد، لەوەی توانای لێپرسینەوەی نییە، لە بەرامبەردا فراکسیۆنی یەکێتی ئەم خولەی ئەنجوومەنی بە چالاکترین خول ناودەبەن.
 
بەشێك لە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان رەخنەی توندیان گرت کە ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەماوەی چوارساڵی رابردوودا بەکار و ئەرکی خۆی ھەڵنەستاوە نەیانتوانیوە لێپێچنەوە و لادان و دانانی لەگەڵ بەرپرسان، بۆیە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە گرنگ دەزانن.
 
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەن پارێزگای سلێمانی وتەکانی ئەندامانی گۆران رەتدەكەنەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، کە ئەم خولەی ئەنجوومەن چالاکترین خول بوو کە توانیویەتی بەباشی لێپرسینەوە و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکان بکات.
 
نیاز ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەكێتی دەڵێت: “دژی ئەو بۆچوونەم كە ئەم خولەی ئەنجوومەن باش نەبووبێت، سەرەڕای ئەو ھەموو قەیران و كێشانەی لە ماوەی چوارساڵی رابردوو رووبەرووی ھەرێمی كوردستان و سلێمانی بووەوە، توانیومانە ئیشی زۆرباش بكەین. بە باشی دەزانین ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا ئەنجامبدرێت”.
 
لای خۆشیه‌وه‌ کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی گۆڕان راگەیاند: “ئەنجوومەنی پارێزگا دەسەڵاتی بەدواداچوونی ھەیە، بەڵام لە ماوەی تەمەنیدا ئەنجوومەن بەو كارە ھەڵنەستاوە، ئەو وڵاتە شامی شەریفە كۆبوونەوەی نا ئاسایی نەبەستین”.
 
رۆژی 24ی مانگی حوزەیران کۆتا تەمەنی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان بوو، کە بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2009ی ھەموارکراو، ئەنجوومەن دوای ماوە یاساییەکەی خۆشی دەتوانێت تا 90 رۆژی دیکە لەکارەکانی بەردەوامبێت، ئەوەش نیگەرانی ئەندامانی لێکەتەوە لەدیارینەکردنی کاتی ھەڵبژاردن بۆ پارێزگاکان، بۆیە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی 47 ھەمینی ئەنجامدا و تێدا روونکردنەوەیدا بە ئەندامان لەبەردەوامیان لەکارەکانیان.
Back to top button