مهریوان وریا قانع و عهبدوڵای كوێغا موبارهك دژی قۆرغكاری كوڕهكانی نهوشیروان مستهفا دهنوسن
چەند رۆژێك پێش نووسینەكەی مەریوان وریا قانع، عەبدوڵای كوێخا موبارەك كە بە كەسایەتییە توندەكانی نێو بزووتنەوەی گۆڕان وەسفدەكرێت، هێرشێكی هاوشیوەی كردە سەر كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا و ئەویش لەرێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە بابەتێكی بەناوی “ئەوەی لەناو گۆڕاندا دەگوزەرێ کێشە و دوبەرەکی نیە، بەڵکو پرسیارە؟” بڵاوكردەوە.
عهبدوڵای كوێغا موبارهك له پهیامێكیدا نوسیویهتی و دهڵێت: “ئەگەر جڤاتی نیشتیمانی جورئەتی بڕیاری ڕاست و دروستی نەبێت و کوڕانی کاک نەوشیروانیش بیانەوێت وەکو کوڕی بەرپرسانی تر خاوەنی دەسەڵات وسەروەت وسامان وکۆمپانیا بن و لە ڕەفائێت و ناز و نیعمەتدا بژین لە نێو ئەم گەلە ھەژار و دەردەدارەی کوردستاندا، ئەوا لەکەدار بونی مێژوی کاک نەوشیروان وشکست و لاواز بونی گۆڕان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان و یەک بە یەکی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی”.
ئهمڕۆ مەریوان وریا قانع،له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فیسبووك لهسهر بارودۆخی گۆران نووسیویهتی: ” تەوریسی سیاسیی لەناو بزوتنەوەکەدا لە چڵەپۆپەدایە و تا ئەو شوێنەی من ئاگاداربم ئێستا کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا خاوەنی ھەموو شتێکن لەناو گۆڕاندا. خاوەنی زەویی و زار، پارە و کۆمپانیا و میدیای بزوتنەوەکەن. ئەم خاوەندارێتیەش مەسەلەیەکی مەعنەویی و رەمزیی نییە، بەڵکو ئامرازێکە ھەم کوڕەکان و ھەم ئەوانەی لەدەوریان کۆبوونەتەوە، بەکاریدەھێنن بۆئەوەی سەرجەمی بزوتنەوەکە کۆنترۆڵ بکەن”.
ماوەیەكە هێرشێكی بەرنامە بۆداڕێژراو بۆ سەر كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا، دامەزرێنەر و رێكخەری گشتی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێكردووە، ئەوەی جێی سەرنجە هێرشەكە لەلایەن ژمارەیەك كەسایەتی ئەو نووسەرانەوە بەڕێوەدەبرێت كە سەر بە بزووتنەوەكەن.