“هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم، خۆكوشتنی سیاسییە”
دوای ئهوهی ههریهكه له بزووتنهوهی گۆڕان و یهكگرتووی ئیسلامی پێشنیاری ههڵوهشانهوهی دامهزراوهی سهرۆكایهتی ههرێمیان پێشنیاركرد له پهرلهمانی كوردستان, چاودێرێكی سیاسی لەوبڕوایەدایە هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، جۆرێكە لە خۆكوشتنی سیاسی و بچوكردنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێم، كە لە بەرژەوەندی حكومەتی فیدراڵیدایە.
مەسعود عەبدولخالق چاودێری سیاسی و سەرۆكی دەزگای ستاندار بۆ توێژینەوە، رایگەیاند، هەر هەرێمێك، دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی نەمێنێت و دامەزراوەكانی كارا نەبن، ئەوا هەرێمێكی لاواز دەبێت و لە چوارچێوەی فیدراڵییەكی ئیداریدا دەمێنێتەوە، بۆیە هەر هەوڵێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم، هەنگاوێكە بۆ بچوككردنەوەو لاوازكردنی، كە لە بەرژەوەندی حكومەتی عیراقدایە.
مەسعود عەبدولخالق لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا گوتی “لەكۆی ئەو 300 هەرێمەی كە لەجیهاندا هەن، تەنها ئەو هەرێمانە لە چوارچێوەی سیاسی و یاساییدا بەهێزن، كە خاوەن دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمن و هەر لە رێگەی ئەو دامەزراوەشەوە، سەربەخۆییان بەدەستهێناوە.