ره‌وتی سه‌در: هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ مالیكی ناكه‌ین
له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان به مه‌به‌ستی پێكهَنانی حكومه‌تی نوێی به‌غدا, تا ئێستا ره‌وتی سه‌در سووره له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق, مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی سه‌در جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون له به‌رنامه‌یاندا نییه و هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو به‌رپرسیاری یاسایی ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ و شاره‌كانی تری عیراقه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زیا ئه‌لئه‌سه‌دی به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی سه‌در كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: “ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی له‌به‌رنامه‌ماندا نییه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه مالیكی به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ و شاره‌كانی تری عیراقی له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه له ئه‌ستۆدایه، چونكه له‌و كاته‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق بووه.
وتیشی: “موقته‌دا سه‌در چه‌ندینجار هه‌وڵی دا و چه‌ندین پرۆژه‌ی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست خسته‌ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی خۆپه‌رستی حزبی و سیاسی و زاڵكردنی به‌رژوه‌ندی كه‌سی و حزبی له‌لایه‌ن بڕیار به‌ده‌سته‌كانه‌وه، پشتگوێ خرا”.
زیا ئه‌لئه‌سه‌دی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “یه‌كێك له‌و نموونانه‌ی موقته‌دا سه‌در خستیه‌ڕوو پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی پیشه‌یی بوو له كه‌سانی ته‌كنۆقراتی سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كان تا شوێنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بگرنه‌وه”.
روونیشیكرده‌وه كه “هاوپه‌یمانی سائیرون، حزبی ئیستیقامه‌ی نیشتمانی و شیوعییه‌كان و مه‌ده‌نییه‌كان و عه‌لمانییه‌كان و لیبڕاڵه‌كان و هه‌ندێك قه‌واره و كه‌سایه‌تی نیشتمانی له‌خۆگرتووه كه وابه‌سته‌بوونی ئایدۆلۆژییان نییه، بۆیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هاوپه‌یمانیمان كردووه چونكه خاڵی هاوبه‌شی نیشتیمانیمان زۆره و خه‌باتمان بۆ نیشتمان و جه‌ماوه‌ر كۆمانده‌كاته‌وه”.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی سه‌در جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه “هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مالیكی له‌به‌رنامه‌ماندا نییه و گه‌ر وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرێت یان نا به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاری ئێمه نابێت”.
باسی له‌وه‌شكرد كه مه‌سه‌له‌ی موسڵ برینێكی قوڵه و له ویژدانی هه‌موو عیراقییه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ردا ده‌مێنێته‌وه و رایگه‌یاند كه “یه‌كێك له كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ مالیكی مه‌سه‌له‌ی كه‌وتنی موسڵه، چونكه به‌رپرسیارێتی یاسایی رووداوه‌كانی ئه‌و شاره‌ی له ئه‌ستۆدایه به‌وپێیه‌ی له‌وكاته‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بووه و پێویسته ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات كه له كه‌وتنی شاره‌كه به ده‌ستی داعش تێوه‌گلاون و له‌سه‌ر رژانی خوێنی عیراقییه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.
له 10ی ئایاری 2018دا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ژماره‌یه‌ك مه‌رجی بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی قانوون راگه‌یاند و یه‌كێك له مه‌رجه‌كان به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی دانیشتوانی شاری موسڵ و ئه‌نبار و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی تیرۆریستان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.