ئیئتیلافی مالیكی هانی خۆپیشانده‌رانی به‌سرا ده‌دات, مه‌ترسی كوده‌تا هه‌یه.
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو به‌سراو شاره‌كانی دیكه‌ی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق دژ به خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان, ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت هێناوه‌ته سه‌ر هێل، ئه‌و خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی به شۆرش وه‌سفكرد، كه پارێزگای به‌سره‌ی گرتۆته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌یانه‌وێ ئه‌و شۆڕشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی “به‌غداد ئه‌لیه‌وم” محه‌مه‌د سه‌یهود، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختی كرده‌وه “خراپی خزمه‌تگوزاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و نه‌بوونی كاره‌با، پاڵی به خه‌ڵكی به‌سره‌وه ناوه بۆ ئه‌وه بێنه سه‌ر شه‌قام و له‌پێناو مافه‌كانیان شۆڕش به‌رپا بكه‌ن”، دووپاتیشی كرده‌وه، “جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی گه‌ل تووڕه‌یی زیاتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت”.
سه‌یهود گوتی، “شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌سره‌ش له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌ده‌ر نییه، هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ بچووكترین خۆپیشاندان بقۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی پشێوی درووست بكه‌ن” و رووی قسه‌كانی له خۆپیشانده‌رانی به‌سره كرد و داوای لێ‌كرد، “رێگه به‌و لایه‌نانه مه‌ده‌ن ده‌ست بخه‌نه كاروباره‌كانتانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی نوری مالیكی نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌رامبه‌ر به ركابه‌ره‌كانی دیكه، ژماره‌یه‌كی پێویست له كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، كه بتوانێت له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی درووست بكات، بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات، لێره و له‌وێ سیاسه‌تمه‌داران و شرۆڤه‌كارانی سیاسی باس له نیازی مالیكی و ئیئتیلافه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا ده‌كه‌ن، به‌شێك له شرۆڤه‌كاران پێشبینی ده‌كه‌ن، مالیكی خۆپیشاندان و توند و تیژییه‌كانی به‌سره و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ پێكاندنی ئه‌و نیازه‌ی بقۆزێته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو و كاره‌با ،خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی به‌سره رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌رییان له‌و پارێزگایه راگه‌یاندووه، ماوه‌ی 2 رۆژه ئه‌و خۆپیشاندانانه بۆ گرژی و ئاڵۆزی گۆڕاون و، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر له 10 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و، چه‌ندین فه‌رمانگه و باره‌گای كۆمانیای نه‌وتیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنراون و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش داخراون و رێگای سه‌ره‌كی ده‌روازه‌ی سنووری شه‌لامجه‌ش له سنووری به‌سره په‌كی كه‌وتووه.
دوا جاریش رووداوه‌كانی شاری به‌سره بوونه‌ته پاڵنه‌رێك بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی به‌غدا، موسه‌ننا، دیوانییه و میسانیش بۆ پشتگیریكردن له خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره بێنه سه‌ر شه‌قام.