بهوێنه چالاكوانێكی سیاسی له پێنجوێن تهرمهكهی دۆزرایهوه.
شەوی رابردوو له قهزای پێنچوێن تەرمی (ئیقبال مورادی) چالاکوانی سیاسی و ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە نزیك چەمی پێنجوێن لەسنووری پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە.”
بە گوێرەی ههواڵی ماڵپەڕی كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بێت لە كاتی دۆزینەوەی تەرمی ئیقبال مورادی، شوێنەواری 7 گوللەی لەسەر جەستەی دیاربووە”.
لهو بارهشهوه كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە: “باوكی ئیقبال بەناوی زانیار مورادی لە ئێران بەندکراوی سیاسییە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە، لە ھەمانكاتدا مامێكی بەناوی لوقمان مورادی لە زیندان دایە”.
(ئیقبال مورادی) چاڵاكوانی سیاسی و ئەندامی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانەو خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، بەڵام بەهۆی فشارەكانی دەسەڵاتداری ئێرانەوە، ماوەی چەند ساڵێكە نیشتەجێی شارۆچكەی پێنجوینە.
وێنه:-