له 11 ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووك 15 كه‌س بوونه‌ته قوربانی
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان یه‌كێتی نیشتمانی بۆ رێگری كردن له سه‌ربه‌خۆی كوردستان، و فرۆشتنی شاری كه‌ركووك، دۆخی كه‌ركووك رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و تێكچوون ده‌چێت و ئاسایشی شاره‌كه توانای كۆنترۆڵكردنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌ی نیه، شه‌وی 18ی له‌سه‌ر 19ی رابردوو، چەند تەقینەوەیەک لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری کەرکووک روویانداوە، کە بەهۆی بۆمب و نارنجۆک و گولـلە هاوەنەوە بووە، بەو هۆیەوەش دوو کەس کوژارن و 17 کەسی دیکەش برینداربوون”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیایه‌كان، بەهۆی ئەو زنجیرە تەقینەوانەی کە شەوی رابردوو 18-7-2018 چەند گەڕەکێکی شاری کەرکووکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە ژمارەی بریندارەکان گەیشتە 17 کەس، کە سەرجەمیان هاووڵاتی سڤیلی شاری کەرکووکن، هاوکات دوو کەسیش گیانیلەدەستداوە، هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان زۆربەی ئەوانەی بریندرایش بوونە، لە دەرئەنجامی ئەو گولـلە هاوەنانەوە بووە کە نەخۆشخانەی منداڵانی لە کەرکووک کردبووە ئامانج، کە سێ گولـلە هاوەن بوو، دوو لە گولـلە هاونەکان کەتبوونە نێو باخچەی نەخۆشخانەکە و یەکێکی دیکەیان کەوتبووە دەرەوەی نەخۆشخانەکە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیایه‌كان، یەکێکی دیکە لە تەقینەوەکان کە لە رێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە بوو لەسەر رێگای کەرکووک بەغدا و نزیک شیرنەمەنی شەیما، کە بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر دەوروبەرکەی گەیاندووە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان”بە درێژایی رێگای کەرکووک بەغدا لە هەر چەند 100 مەترێک تەقینەوەیەک روویداوە، زۆربەی تەقینەوەکانیش لە رێگەی نارنجۆک بووە، لە شوێنێک بۆمب تەقیوەتەوە لە شوێنێکی دیکە نارنجۆک تەقیوەتەوە و لە شوێنێکی دیکە بۆمبی دەنگی بووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تایبەت پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حکومییەکان بە رووداو دراوە، 11 تەقینەوە روویانداوە.