پەرلەمانتارانی عێراق: به دزی راگه‌یاندنه‌كان یاسای خانه‌نشینیان بۆ خۆیان تێپه‌ڕاندووه, كه چوار ساڵی په‌رله‌مان به 15 ساڵ خزمه‌تیان بۆ هه‌ژماركراوه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سكاندالێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا كرا, كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری یاسایه‌ك بۆ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و چه‌ندین ئیمتیازاتی تر په‌سه‌ندكراوه, كه بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك چوار ساڵی په‌رله‌مانیان بۆ به 15 ساڵ خزمه‌ت هه‌ژماركراوه, هه‌روه‌ها مه‌رجی ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیان بۆ خانه‌نشینی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌ووه, یاسا ناسێكیش ده‌لێت:” یاساكه به دزی راگه‌یاندنه‌كان بووه پێش چه‌ند مانگێك بووه ئه‌مڕۆ ئاشكرا كراوه”.
تاریق حەرب پسپۆری یاسایی عێراق دەركردنی یاسایەكی نهێنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە ئاشكرا كرد، كە بەر لە چەند مانگێك پەرلەمانتاران بەسەرۆكایەتی سەلیم جبووری، بەدزی راگەیاندنەكان دەنگیان لەسەر داوە و لە ڕۆژنامەی وەقایعی فەرمیدا بڵاویان نەكردووەتەوە، یاساكەش تایبەتە بەمووچەی خانەنشینی و ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە تاریق حەرب ئاشكرای كرد چەند مانگێكە ئەم یاسایە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتارانەوە دەنگی لەسەر دراوە و پەسەند كراوە، تیایدا بڕگەی نایاسایی هەیە و تێپەڕێندراوە.
حەرب ئاماژەشی بەوە داوە كە دوای چەند مانگێك لە پەسەندكردنی یاساكە، تەنها پێش دوو ڕۆژ لە ڕۆژنامەی وەقایعی فەرمیدا ئەم یاسایە بڵاو كراوەتەوە، تیایدا بەهیچ شێوەیەك باس لە هۆكار و داڕشتن و تاوتوێكردنی یاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە نەكراوە، بەڵكو تەنها بۆ ئەوەی بەرگی یاسایی پێبدرێ و لەلایەن راگەیاندنەكانیشەوە گرنگی پێنەدرێ، دوای چەند مانگێگ لە پەسەندكردنی، ئینجا لە رۆژنامەی وەقایعدا بڵاوكراوەتەوە.
پسپۆرە یاساییە عێراقییە دووپاتی كردووەتەوە كە ئەم یاسایە بۆ ئەوە بەنهێنی پەسەند كراوە تاكو سوودی نایاسایی بەپەرلەمانتاران بگەیەنێ، بەشێوەیەك بەگوێرەی ئەم یاسایە، هەر كەسێك بۆ ڕۆژێكیش پەرلەمانتاری كردبێ، مافی تەواوی لە ئیمتیازاتەكانی خانەنشینی دەبێ، ئەمەش لە ڕووی یاساییەوە تەواو رەت كراوەیە و پێچەوانەی یاسای خانەنشینیە.