خۆپیشاندان له گۆره‌پانی ته‌حریر ده‌ستی پیكرد
لەماوەی ٢٠ساڵی رابردوودا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیووە وەکو پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دابینبکەن، لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەر کابینەیەکی نوێی حکومەتیش چەندین بەڵێن دراون و بودجەی زەبەڵاحیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەرخانکراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی٧ی٢٠١٧ خۆپیشاندانێکی فراوان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامداو داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکەن و درووشمی دژە گەندەڵییان بەرزکردووەتەوە ، هاوكات خۆپیشاندانه‌كان له به‌سره‌و میسان و دیوانیه به‌رده‌وامه و دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن .
ماوه‌ی نزیكه‌ی ١٣ رۆژه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتۆته‌وه و تائێستا نه شه‌قام ساردبووه‌ته‌وه، نه حكومه‌تیش داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وه‌ی كراویشه ته‌نیا بڕیاره و هیچ به‌ڵێنێكی حكوومه‌تی عێراق بۆ داواكاری خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن.