نازم هەرکی بۆ پەرلەمانتارێکی یەکێتی خۆزگە لێدوانێکیشت لەبارەی خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر دابوایە

دوای ئەوەی پەرلەمانتاری یەکێتی . قادر ڕەزگەیی، لەبارەی ھێرشە تیرۆرستییەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر، رای گەیاندبوو، گرتنی بینای پارێزگای ھەولێر، لەلایەن سێ چەکدارەوە، بەمانای کۆنترۆڵکردنی ناوەندی ئەو پارێزگایە دێت، ئەمەش دەلالەت لە بێ زانیاری و بێ توانایی دامودەزگا ھەواڵگیرییەکان دەکات.

لە وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی لە پەرلەمانی کوردستان،  ڕاگەیاند: ”ئەم لێدوانە جێی داخە، بەڵکو دەبوو لە 16ی ئۆکتۆبەر ئەم لێدوانانە لەسەر کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان بوایە، بۆیە بەڕاستی ئەم جۆرە لێدوانانە دەبێتە جێگای گومان“.

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ باسی دۆخی کەرکووک و 16ی ئۆکتۆبەر ناکەن؟ لە کاتێکدا بەهۆی ئەو خیانەتە دۆخی ئەمنی تێکدرا و بەھەزاران ھاووڵاتی ئاوارە و دەربەدەر بوون.

نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی لە پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی: ”لەبری ئەوەی دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر بکرێت، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا و بەکەمترین زیان توانییان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و تیرۆرستەکانیش بکوژن و ناسنامەکانیشیان ئاشکرا بکرێت، کەچی بە پێچەوانەوە لێدوان دەدرێت“.

Back to top button