عەقلیەتی بەڕێوەبردنی عێراق نایەوێت دەسەڵات بەهەرێمەکان بدرێت
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرا داوای بە هەرێمکردنی پارێزگاکەیانکرد، پەرلەمانتارێکی کورد هۆکاری بەدەنگەوە نەچوونی داوای ئەنجومەنی پارێزگاکە بۆ عه‌قڵیه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق دەگێڕێتەوە دەلێت:” دەسەڵاتی عێراق ئه‌وه قبوڵ ناكات كه ده‌ست له سیاسه‌تى مه‌ركه‌زیه‌تى توند هه‌ڵبگرێت و ده‌سه‌ڵات به هه‌رێمه‌كان بدات، ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستێكى ئاسنین قه‌واره‌ى هه‌رێمه‌كان له‌ناو به‌رێت.
ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له خولى پێشووی په‌رله‌مانى عیراق، رایگه‌یاند، عه‌قڵیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى عیراق، ئه‌و قبوڵ ناكات ده‌سه‌ڵاته‌كانى شۆڕ بكاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات به هه‌رێمه‌كان بدات، به‌ڵكو دژایه‌تیان ده‌كات، وتیشى “بڕیاره‌كانیان له دژى هه‌رێمى كوردستانه، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی پێشوویان بۆ له ناوبردنى هه‌رێمى به‌سڕه، ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن”.
ئه‌شواق جاف له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا، سه‌باره‌ت به خراپى دۆخى ئێستای عیراق دەڵێت “ئه‌وه‌ى روو ده‌دات له عیراق به هۆى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌یه، كه گه‌نده‌ڵیه‌كه تا سه‌ر ئێسقان و وه‌كو شێرپه‌نجه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكومه‌تى عیراقدا، ته‌شه‌نه‌ى كردووه”