دوای ئەوەی چەندین جار وتاری توند ئاژۆی خوێندونەتەوەو بە راستەوۆو ناڕاستەوخۆ هانی هاوڵاتیانی داوە هێڕش بکەنە سەر بارەگاکانی حکومەت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی ھه‌ولێر رایگه‌یاند كه سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داعشه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و پێویسته ده‌ستگیر بكرێت.
تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی ھه‌ولێر له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته، ئه‌و كه‌سانه‌ی دوێنێ له نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای ھه‌ولێر خۆیان ته‌قانده‌وه سه‌ر به داعش بوون، به‌ڵام ھاواڵه‌كانیان له ژیاندا ماون و ده‌ستگیر كراون”.
گوتیشی: “به‌ر له سێ حه‌فته‌ش مامۆستایه‌كی ئایینی به ناوی مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌یی له لایه‌ن ھێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا، پێشتر ئیمام و خه‌تیب بوو له‌سه‌ر توندڕۆیی دوور خراوه‌ته‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ی پارێزگای ھه‌ولێر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی دوێنێ خه‌ڵكێكی زۆر گیراوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ھه‌ندێك ھیچیان له‌سه‌ر ساخ نه‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ھه‌یه له‌و تۆڕه تیرۆریستییه‌دا سزا ده‌درێن، لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاماری ده‌ستیگركراوه‌كان بڵاو ناكه‌ینه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی ھه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “زانیاریی ئه‌وه‌مان نه‌بووه ھێرش بكرێته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، به‌ڵام كاتێك مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌یی ده‌ستگیر كرا زانیمان شتێكی له‌به‌رده‌سته و ده‌یه‌وێ پیلانێك جێبه‌جێ بكات، دوای ده‌ستگیركردنی كۆمه‌ڵێك چه‌كی جۆراوجۆر له نێو ماڵی مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌ییدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، دیاره پیلانی ھه‌بوو و خۆی ئاماده كردبوو بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا مه‌لا سووسه‌یی ددانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌یعه‌تی به داعش داوه، ھه‌روه‌ھا پێشتر تۆڕێكی تیرۆریستیمان ده‌ستگیر كردبوو په‌یوه‌ندییان به‌و جه‌ماعه‌ته‌ی مه‌لا ئیسماعیله‌وه ھه‌بوو و ھاوكاریی داعشی كردووه”.
گوتیشی: “ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان دا به‌و سێ تیرۆریسته‌ی ھێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای ھه‌ولێر كه خۆیان راده‌ستی ئاسایش بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن و ئه‌وان خۆیان نه‌یانویست بگیرێن”.
روونیشیكرده‌و كه “كه‌س رای نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه ھه‌بێت ده‌ستگیر كراون، ھه‌ر له‌و كاته‌ی شه‌ر به‌رده‌وام بوو له نێو پارێزگای ھه‌ولێر ھێزه‌كانی ئاسایش چوونه‌ته سه‌ر ماڵی تۆمه‌تباره‌كان له شاری ھه‌ولێر و زانیاریی دروستمان لا ھه‌بوو كێن له نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگادا”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد كه “مه‌لا سه‌لیم شووشكه‌یی په‌رمانتاری پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه‌سێكه سه‌ر به گرووپی تیرۆریستیی داعشه و له دادگا فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه و پێویسته ده‌ستگیر بكرێت، ئێستا حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی نه‌ماوه و ده‌مانه‌وێ ده‌ستیگری بكه‌ین، پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆ نووسراوی بۆ په‌رله‌مانی عیراق كردووه له‌سه‌ر سه‌لیم شووشكه‌یی، به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی عیراق وه‌ڵامی نه‌بووه.
راشیگه‌یاند كه “تا ئێستا چه‌ندین كه‌س فه‌رمانی گرتنیان ھه‌یه و له سنووری پارێزگای سلێمانی خۆیان حه‌شار داوه، ژماره‌یه‌ك له‌وانه به تۆمه‌تی كوشتن فه‌رمانی گرتنیان ھه‌یه، ھه‌شه له‌سه‌ر دزی و تاوانی دیكه رای كردووه بۆ سلێمانی و خۆی حه‌شار داوه، مه‌لا سه‌لیم شووشكه‌یی ھه‌ر له سلێمانی خۆی حه‌شار داوه و تۆمه‌تباره به تیرۆر، ئێستا له ھه‌ولێر نه‌ماوه و گومانی زۆرمان ھه‌یه له سلێمانی خۆی حه‌شار دابێت”
Post Views: 56