حكومه‌تی عێراق: ته‌نها به مه‌رجێك هه‌رێمی بهسرامان قبوڵه
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌سره به ته‌نیشت داوای چاكسازی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاو كاره‌با داوایانكرد كه پارێزگای به‌سرا بكرێته پارێزگایه‌ك, له وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه ته‌واوبووی عێراق، ده‌لێت:” به‌مه‌رجێك هه‌رێمی بهسرامان قبوڵه.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی فه‌رمی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی،ڕایگه‌یاند: “پرسی به‌هه‌رێمكردن، پرسێكی ده‌ستوورییه و كه‌س ناتوانێت ڕای بگرێت، گه‌ر هه‌موو مه‌رجه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان له‌خۆ بگرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه: “تائێستا هیچ شتێك به‌فه‌رمی له‌سه‌ر به‌هه‌رێمكردنی پارێزگای به‌سڕه نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه، ته‌نها له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی ماوه ته‌واوبووی به‌غدا، لاریی له‌سه‌ر دروستكردنی هیچ هه‌رێمێكی نوێ نییه، گه‌ر مه‌رجه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی تێدا بێت، به‌تایبه‌ت ڕێژه‌ی به‌شداربوون له ڕیفراندۆمی بهههرێمكردنهكه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه، ئاشكرای كرد، له‌كۆی 35 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه، 15 ئه‌ندام واژۆیان له‌سه‌ر به‌پارێزگاركردنی به‌سڕه كردووه و به‌پێی ده‌ستووریش، پێویستییان به واژۆی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، كه ده‌كاته 12 ئه‌ندام.